ڕۆژی ڕابردوو، خوازیارانی زه‌وییه‌كانی ناوچه‌ی هه‌وانیروزی “بێستون” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٥ ساڵ به سه‌ر به‌ڵێنی ڕاده‌ست كرانی زه‌وییه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هێشتا ڕاده‌ستیان نه‌كراوه. ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری ڕاده‌ست كرانی زه‌وییه‌كان به خاوه‌ن زه‌وییه‌كان، ده‌ستێوه‌ردانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.