“مه‌حموود سادقی” به‌ندكراوی سیاسی و خه‌ڵكی شاری كامێران،سه‌ره‌ڕای خراپ بوونی دۆخی ته‌ندروستی و سه‌ره‌ڕای ٩ ساڵ به‌ندكران له زیندانه‌كانی ڕژیم، له مافی پێدانی موره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ڕێگه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر ساڵی ١٣٩٥ی هه‌تاوی، له‌گه‌ڵ “حه‌یده‌ر قوربانی” به‌ندكراوی سیاسی ئێعدام كرا‌و، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. پاشانئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری سنه به تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان”، حوكمی ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه باره‌ها ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به مه‌به‌ستی پێدانی موره‌خه‌سی به ئه‌و به‌ندكراوه، داخوازی بارمته‌ی كردووه،به‌ڵام هه‌موو جارێك ئه‌م بڕیاره‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.