ڕۆژی دووشه‌ممه خانه‌نشینكراوان له شاره‌كانی سنه، كرماشان،مه‌ریوان، تاران، زه‌نجان، ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بایەخ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوون.