ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی شاری كرماشان دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست، له به‌رده‌م زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به ماوه‌ی زیاتر له ١٠ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها پێدانی ئیزافه كاری بوون.