ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری پیرانشار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سیامه‌ك ئه‌مین عه‌شایری” به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. ناوبراو پێشووتر و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له خۆێندن له زانكۆكانی ڕژیم بێبه‌ش كرابوو. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
