به پێی هه‌واڵه‌كان، ماوه‌ی به‌ندكراوی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، بۆ یه‌ك مانگی دیكه درێژ كرایه‌وه و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “كه‌یومه‌رس و مسته‌فا ئه‌ده‌وایی” زیاتر له ٣٥ ڕۆژه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری مه‌ریوانه‌وه ده‌ر كراوه و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
