کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی هوشیار شه‌عبانی له‌ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات

ناڕوونی چاره‌نووسی هوشیار شه‌عبانی له‌ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات

هوشیار شه‌عبانیهاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بانه‌، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٥٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌ و له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه‌، ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات، ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕه‌زبه‌ر بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری بانه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.