کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری بانه‌ دژ به‌ چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕی ئه‌و شاره‌

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری بانه‌ دژ به‌ چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕی

ڕۆژی ڕابردوو، دانیشتوانی شاری بانه‌ دژ به‌ چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕی ئه‌و شاره‌، كامیۆن و ئامێره‌كانی ئه‌و كانگه‌یانه‌ سووتاند.

خه‌ڵكی ناڕازی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه‌، سرووشت و هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه‌ و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ و خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕی شاری بانه‌ بوون. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كانگه‌ی زێڕی ئه‌و شاره‌ به‌ ته‌نیا گیرفانی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌رپرسان پڕ ده‌كات و ژیانی هه‌زاران جووتیار و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.