یه پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی بوردمانه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه‌كانی شاهۆ و كۆساڵان، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان ئاگریان گرتووه و ڕێگه به ژینگه‌پارێزان نادرێت ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كۆپتێره‌كانی سپای پاسداران ڕۆژی ڕابردوو له سه‌ر شاری مه‌ریوان و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به درێژایی شه‌و و ڕۆژ گه‌ڕاون و بوردمانیان كردووه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردودا به هۆی هێرشی گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو بۆ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ربازی سپای پاسداران له سه‌وڵاوای مه‌ریوان، ٢ به‌كرێگیراوی كۆماری ئیسلامی كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوون.