“ڕامین ڕوسته‌می” و “ئێحسان ڕوسته‌می”، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری “هه‌رسین” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٩ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ماوه‌ی زیاتر له ١٠ ڕۆژه دژ به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی نایاسایی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ناڕوونی چاره‌نووسیان، مانیان له خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندروستیان له خراپیدایه. شایانی باسه ئه‌و دوو به‌ندكراوه هاوكات له گه‌ڵ سێ چالاكی فه‌رهه‌نگی دیكه له شاری تاران، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.