ڕۆژی ڕابردوو دارستانیبه‌رزاییه‌كانی قه‌ڵاجه، تۆله‌ك و زه‌رور، له ناوچه‌ی “گواور“ی گیلان غه‌ربی پارێزگای كرماشان، به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ژینگه پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش، هێشتا ئاگره‌كه نه‌كوژێندراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی ئاگر گرتنی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان له ناوچوون و زیانێكی زۆر به‌ر سرووشتی ناوچه‌كه كه‌وتووه و مه‌ترسی گه‌یشتنی ئاگره‌كه به ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان له ئارادایه. ژینگه‌پارێزانی پارێزگای كرماشان به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له دۆخی خراپی به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای به‌رفراوان بوونی ئاگره‌كه و نه‌بوونی ئیمكاناتی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌پارێزان هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئه‌ده‌ن، به‌ڵام له لایه‌ن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێراش ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه نه‌كراوه.