ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه، ١٤ و ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی مه‌ریوان و بۆكان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “نێ” سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “حه‌سه‌ن مێهرابی“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆ كان به ناوی “كامران سوڵتانی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ڕژیم كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌و هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.