به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، دارستانه‌كانی ته‌نگه‌ی “ڕازیانه“ی ناوچه‌ی به‌دره له پارێزگای ئیسلام، به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه و مه‌ترسی گه‌یشتنی ئاگره‌كه به ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان له ئارادایه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش، هه‌موو جارێك به هۆكارێكی نادیار له شوێنێكی نوێوه سه‌ر هه‌ڵدێنیو به هۆی هاتنی با و نه‌بوونی ئیمكاناتی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، گیانی ژینگه پارێزان له مه‌ترسیدایه. شایانی باسه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرای ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كردووه و به هۆی ئاگره‌كه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر سرووشتی ناوچه‌كه كه‌وتووه