ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی شاره‌داری له به‌رده‌م بینای ئه‌و ڕێكخراوه دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
شۆفێرانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیكی به‌رپرسانی شاره‌داری و شۆرای شاری كرماشان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی شاره‌داری ئه‌و شاره بوون.