کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كوردستان و ئێران 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرا له‌ شاره‌كانیكرماشان، سنه‌، مه‌ریوان، هه‌مه‌دان، ڕه‌شت، ئیسفه‌هان، شیراز و مه‌شهه‌ددژبە وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی گه‌نده‌ڵیستادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمامو هه‌روه‌هابونیادی ته‌عاونی سپای پاسداران، دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌ و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوان و چالاكانی مه‌ده‌نی بوون.