“ئێحسان ڕوسته‌می” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و “ڕامین ڕوسته‌می“، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و خه‌ڵكی شاری هه‌رسین، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٤٠ ڕۆژ به سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان” به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسه ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له ماوه‌ی به‌ندكرانیان، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.