به پێی ئهو وێنانهی به دهستمان گهیشتوون، كۆنفرانسهكه بە بەشداریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و کەسایتییە زانستی و ئاکادمیکەكان لە وڵاتی ئاڵمان بهڕێوهچووه.
بهپێیڕاپۆرتهكانرۆژییەکشەممە٦یڕەزبەری١٤٠٤ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٥)، ٧ حیزبی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان كه بریتین له ” کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان“و لە سێهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ژینادا، کۆنفرانسێکی هاوبەشیان لە کۆڵنی ئاڵمان دەست پێ کرد. شایانی باسه بهشداربووانی كۆنفرانسهكه بەمەبەستی گەیشتن بە وتوێژ و پڕۆژەیەکی هاوبەش سەبارەت بە خەباتی ئازادیخوازانهی نهتهوهیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئهم كۆنفرانسهیان دهستپێكردووه.