ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی شاری بانه، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه به ناوی “قاسم عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ و باوكی دوو منداڵ، كاتی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ناوچه سنوورییه‌كانی بانه، باره‌كانیان به جێ دێڵن و له لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. به‌ڵام پاشان كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم ئازادیان ده‌كه‌ن، پاش ٥٠ متر دووربوونه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه، ئه‌یانده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به هۆیه‌وه ئه‌م هاووڵاتییه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست ئه‌دات.