له ڕۆژانی ڕابردوودا، “محه‌ممه‌د نیما ئه‌حمه‌دی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه، به دانانی بارمته تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی، ئازاد كراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كاتی چوونی بۆ گۆڕستانی ئاییچی به مه‌به‌ستی سه‌ردانی گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی“، له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیمه‌وه هێرش كرا سه‌ری و له هۆش خۆی چوو و پاشان له ئه‌و حاڵته‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و هاووڵاتییه دوو ڕۆژ پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا و ڕێكه‌وتی ٣١ی خه‌رمانان دیسان بانگهێشت كرایه‌وه و پێی ڕاگه‌یندراوه كه پێویسته له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، سه‌ردانی دادگا ئینقلابی شاری سنه بكات.