به پێی ڕاپۆرته‌كانی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، چهکدارهكانی سه‌ر به داعش، ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی دیره‌زوور و له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه و‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، هێرشی چه‌ته‌كان بۆ سەر ئه‌و ناوچه‌یه، له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه به‌رپرچ دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ٥ شه‌رڤان گیانیان به‌خت كردووه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی هێرشی چهکدارهكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دێرحافر، شه‌رڤانێكی دیكه گیانی به‌خت كردبوو و كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوو.