کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نه‌وسود

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نه‌وسود 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی شاریسه‌لاس باوه‌جانیبه‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم، له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نه‌وسود به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه‌ به‌ ناسناویكاروان ئه‌ڵماسیته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، كاتی تێپه‌ڕاندنی سنوور، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ و پاشان به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ ده‌یان كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌یان له‌ به‌رزایی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ یان به‌ سه‌ختی بریندار و كه‌مئه‌ندام بوون.