به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه ژینگه‌پارێزییه‌كانی شاری پیرانشار، له ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی مانۆڕی سه‌ربازی هێزه‌كانی سپای پاسداران،پوش و پاوانی پشتی گوندی “بندڕی” سه‌ر به شاری پیرانشار ئاگری گرت و زیانێكی زۆر به سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، به هۆی ئاگر گرتنی پوش و پاوانی ئه‌و ناوچه‌یه، زیاتر له ١٠٠ تا ١٥٠ هێكتار له سرووشت سوتاو هه‌زاران بوونه‌وه‌ر گیانیان له ده‌ستدا و له ناوچوون. شایانی باسه ئاگری ئه‌و ناوچه‌یه به هه‌وڵی خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌پارێزانی كوردستان كۆنترۆڵ كراوه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئاگر دانی ناوچه‌كه ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرای ڕه‌وانه‌ی شوێنی ئاگره‌كه نه‌كردووه.