ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی “فۆئاد قه‌دیمی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، به سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه.
“فۆئاد قه‌دیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره، ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخواز، سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و ئازیزه‌یان كرد و به وتنه‌وه‌ی درووشم جه‌ختیان له سه‌ر به‌رده‌وامی ڕێگای هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی كرده‌وه.