کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناه‌ه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناه‌ه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌

ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ كرماشان، شوش، كه‌رخه‌، خوزستان، ڕه‌شت و چه‌ند شاری دیكه‌، دژ به‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و ژیانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.