ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، “گاله‌ری زێڕی كوردۆ” له شاری سنه، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنی شاری سنه‌وه پلۆمپ كرا.
به پێی هه‌واڵه‌كان ئه‌م گاله‌رییه ده‌كه‌وێته شه‌قامی ئه‌ده‌بی شاری سنه به بیانووی نه‌بوونی حیجابی ئیسلامی پلۆمپ كراوه، شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا به ده‌یان واحدی سنفی له ئێران و كوردستان، له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه داخراون یا پلۆمپ كراون، به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و سنفی، ئه‌م كرده‌وەی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی هێنانی گوشارێكی زیاتر بۆ سه‌ر هاووڵاتیانه و ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی ناڕازی له ئامانجه‌كانیان دوور بخاته‌وه.