به پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌ریمان ڕندانی“، “زه‌كه‌ریا مورادی“، “مێهدی كه‌ماڵی” و “محه‌ممه‌د ئه‌مین پوور“، چوار هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری سه‌قز و ڕاگیراو له گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی شاری سنه، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و چوار هاووڵاتییه بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییانه، هێشتا سه‌باره‌ت به ئه‌و چوار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه ئه‌و چوار هاووڵاتییە له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیانه‌وه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراون.