به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، شه‌وی ڕابردوو له شاره‌كانی زه‌نجان، هه‌مه‌دان و مه‌ریوان، خه‌ڵكی ناڕازی هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ڕژیمیان داوه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاوه‌یان پێ كراوه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سەركوتی خه‌ڵك و ڕێگری له دروست بوونی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك، هێزێكی زۆری سه‌ركوتی ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، كامێران، ورمێ، سه‌قز، بۆكان، مه‌هاباد و كرماشان له كوردستان و هه‌روه‌ها شاره‌كانی “تاران، ئیسفه‌هان، زه‌نجان، هه‌مه‌دان، خوڕه‌م ئاوا، لۆردگان، ئه‌هواز، شیراز، مه‌شهه‌د و ته‌ورێز له ئێران كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ كوژاندنه‌وه‌ی بڵێسه‌كانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له كوردستان و ئێران، خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ند شارێك به سه‌ركه‌وتوویی كۆبوونه‌وه و له هه‌ندێك شاریش به هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بڵاوه‌یان پێ كراوه. شایانی باسه خه‌ڵكی ناڕازی جه‌خت له سه‌ر به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییەكان ده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ركوتی خه‌ڵك و هێرش بۆ سه‌ر ژنان، ناتوانێت ڕه‌وتی شۆڕشی خه‌ڵك له ئێران لە ناو ببات.