کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندار بوونی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا

بریندار بوونی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی گوندیدزڵیسه‌ر به‌ سه‌وڵاوا، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه‌ به‌ ناسناویمحه‌ممه‌د عه‌بدیته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خێزاندار، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیمه‌وه‌ له‌ سنووریمله‌خۆری سه‌وڵاوا، دراوه‌ته‌ به‌ر دسڕێژی گولله‌ و قاچ و پشتی به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه‌ كراوه‌.