کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی ئێران له‌ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ژینا ئه‌مینی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی ئێران له‌

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ژینا ئه‌مینی، خه‌ڵك له‌ شاره‌كانی تاران، كه‌رج، مه‌شهه‌د و شاره‌كانی تر له‌ ئێران و كوردستان، دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌ گه‌یشتوون، خه‌ڵك له‌ ناوچه‌ی سادقیه‌ی تاران، گه‌وهه‌ر ده‌شتی كه‌ره‌ج، تێهرانپارس، شاره‌كی نه‌وتی په‌ره‌ندی تاران و هه‌روه‌ها شاری مه‌شهه‌د خه‌ڵك به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمیمه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر،مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌ییوبێ شه‌ره‌ف، بێ شه‌ره‌فڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون. هاوكات له‌حه‌وت حه‌وزەی تاران، خه‌ڵك به‌ وەڕیخستنی ڕێپێوانێك به‌ شێوازێكی بێده‌نگ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاند و ڕێبه‌ری حكومه‌تیان كرد به‌ ئامانج.