کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كوردستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانیكرماشان، سنه‌، مه‌ریوان، خوڕه‌م ئاوا، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بێڵو چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و بایه‌خ نه‌دانی به‌پرسانی ڕژیم به‌ داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، سه‌ربه‌خۆی سندوقی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.