به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو برای خه‌ڵكی شاری شنۆ كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كران.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندی “نرزیوه” به ناوه‌كانی “سه‌لیم و ڕه‌حیم ڕۆشه‌ندڵ” به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری شنۆ بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه به هۆی گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وڵامی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و دوو برایه‌یان بڵاو نه‌كردبووه‌وه و ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون.