ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، “فه‌ریده قه‌رنی زاده” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵه پاش بانگهێشت بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاری مه‌هاباد به بێڕێزیه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كراوه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه كه له ئه‌گه‌ری چوونه دەرەوه‌ی له شاری مه‌هاباد پێویسته كه ئه‌و ناوه‌نده ئاگادار بكاته‌وه.