ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن مه‌ردانی” ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ و “لوقمان پیشیار” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ، له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه ڕیكه‌وتی ١٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و پاش دوو مانگ لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه به دانانی بارمته، به شێوازێكی كاتی ئازاد كران. ئه‌و دوو چالاكوانه پاشان له لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان“، هه‌ركام حوكمی سێ ساڵ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.