کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاری بۆكان 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، كه‌ پاشان به‌ ته‌نیا دوو هاووڵاتی به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م چوار هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانیڕه‌شید نه‌سروڵڵاهی، عه‌لی ڕه‌شیدی، ئه‌بوبه‌كر ڕه‌شیدی و ئیبراهیم خودكامه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری بۆكان به‌ تونده‌تیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه‌ پاشانڕه‌شید نه‌سوڵڵاهی و ئیبراهیم خودكامه‌ڕه‌وانه‌ی گرتوخانه‌كانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ ئه‌م هاووڵاتیانه‌‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.