“ناسر به‌كرزاده” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ورمێ، بۆ دووهه‌مین جار له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به دانانی بارمته تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای کرانی له سه‌ر تاوانه‌كانی، ئه‌و هاووڵاتییه به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا، كه دواتر مانگی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌وته ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه پاشان له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و حوكمه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.