له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌ران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت له كانی دیناری مه‌ریوان، ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وینانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، لایه‌نگه‌ران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكتی “پیرۆز بێت ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران“، “بژی سۆسیالیسم” و “٩ی خه‌رمانان ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی كاك فۆئاد مسته‌فا سوڵتانی“، یادی ئازیز ڕێبه‌ری هه‌میشه زیندووی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان به‌رز ڕاگرت.