له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی زیویه‌ی سه‌قز سه‌ردانی ماڵی شه‌هرام كه‌ریمی كه بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ له سه‌ر كاره‌كه‌ی دهركراوهیان كرد.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا موعه‌لیمانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی زیویه‌ی سه‌قز پشتیوانی خۆیان له ناوبراو و ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه ناڕه‌وایانه بوون كه به سه‌ر موعه‌لیمانی كوردستاندا سه‌پێندراون. “شه‌هرام كه‌ریمی” برای “مه‌جید كه‌ریمی” موعه‌لیمی له سه‌ر كار ده‌ركراوی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستانه. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوودا ١٥ موعه‌لیمی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، به هۆی چالاكییه‌كانیان له لایه‌ن لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه له سه‌ر تاوانه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رش حوكمی له سه‌ر كار ده‌ركردن، دوورخستنه‌وه و خانه‌نشینكرانی زۆرهمێیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.