له ڕۆژانی ڕابردوودا، دارستانه‌كانی شاری ئه‌یوانی ئیلام به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و به هه‌وڵی چالاكانی ژینگه‌یی و خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه، ئاگره‌كه كۆنترۆل كرا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سرووشتی ناوچه‌كانی ئه‌و شاره كه به‌ر ئاگره‌كه كه‌وتووون زیانێكی زۆریان به‌ر كه‌وتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و ژینگه‌پارێزانه‌ی كه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه به هۆی نه‌بوونی پێداویستیه تایبه‌ته‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، گیانیان له مه‌تریا بووه. شایانی باسه له لایه‌ن ڕژیم و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێراش ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كراوه.