ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ڕێكخراوه ژینگه‌یی، فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نییه‌كان له كوردستان، به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی بزووتنه‌وه‌ی “ژن، ژیان، ئازادی“، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و توندوتیژییه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه دژ به “ژینا ئه‌مینی” ئه‌نجام درا، له سه‌رتای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژیمه‌وه به سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پێندراوه و ئه‌و شۆڕشه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك سه‌ركوتی ئه‌و ڕژیمه قه‌بووڵ ناكات و خوازیاری ڕووخاندنی سیسته‌می كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامییه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه كۆماری ئیسلامی تووشی ده‌یان قه‌یران و به تایبه‌ت قه‌یرانی ئابووری بووه‌ته‌وه و به هۆی ناكارامه‌یی ئه‌و ڕژیمه‌وه، خه‌ڵك له هه‌ژاریدا ده‌ژین و پێویسته كۆمه‌ڵگای ئێران له ئاست سه‌ركوت و له سێداره‌دانی به‌ندكراوان بێده‌نگ نه‌مێنێت.