کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دابەزینی کەم وێنەی ئاوای بەنداوی بۆکان

دابەزینی کەم وێنەی ئاوای بەنداوی بۆکان 2

بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی بۆکان،زەوی وزاری جووتیارانی گوندەکانی نزیک بەنداوەکە لەناوچەی بۆکان وناوچەی سایین قەڵا تووشی کەم ئاوی وبێ ئاوی سەخت بوونەتەوەو بەشی زۆری زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەوگوندانە وشک بووە. هەروەها لەو ڕووەوە کەئەو بەنداوە سەرچاوەی سەرەکی دابین کردنی ئاوی خواردنەوەی ناوشاری بۆکان ودەوروبەرە،ئێستا زۆربەی هەرەزۆری گەڕەک وناوچەکانی دەوروبەری بۆکان بەدەست بێ ئاوییەوە دەناڵێننو دانیشتوانی ئەو ناوچانە لەگەڵ گرفتی جیددی بێ ئاویی بەڕووبوونەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کەساڵانە زیاترلە ١٠٠ ملیۆن مەترسێ بی ئاوی ئەوبەنداوە دەگوازرێتەوە بۆشاری تەورێزوشارەکانی دیکەی ئەوپارێزگایە لەوانە شارەکانی عەجەبشێروئازەر شاروئاوی نزیکەی ٥٥ هەزارهێکتارزەوی کشتوکاڵی ئەوناوچانەدابین دەکات.
جێگای ئاماژەیەکەبەنداوی بۆکان توانایی گلدانەوەی ٨٠٠ ملیۆن مەترسێجائاویهەیە،بەڵام ئێستائەوبڕەبۆ ١٨٧ ملیۆن مەترسێجادابەزیوە ومەترسی وشکبوونی لەسەرە.