رەشنووسی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان بەزۆرینەی دەنگ پەسەند كرا.
رۆژی هەینی كۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین سازكرا و تیایدا رەشنووسی پێشنیازی فەرەنسا و سعودیە بۆ چارەسەری كێشەكانی فەلەستین – ئیسرائیل خرایە دەنگدانەوە کە پشت بە بنەمای دوو دەوڵەتیی فەلەستین و ئیسرائیل دەبەستێت و بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانیی لەو رەشنووسە كرا كە جەخت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەكاتەوە.
رەشنووسەكە 142 دەنگی ئەرێنیی بەدەستهێنا، لە بەرانبەریشدا تەنها 10 دەنگ بە نەخێر و 12 دەنگی بێلایەنیش تۆمار كرا.