وەزیرى دەرەوەی ئێران شوێن ییۆرانیۆمی پیتێندراوی وڵاتەکەی ئاشکراکرد و رایگەیاند،یۆرانیۆمەکەیان لەژێر داروپەردووی دامەزراوە بۆردوومانکراوەکاندایە.
لە جاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، عەباس عیراقچی رایگەیاند، تەواوییۆرانیۆمەکانیان لەژێر داروپەردووی ئەو دامەزراوانەدان کە بۆردوومانکراون لە وێستگەکانی نەتەنز و فۆردۆ و ئەسفەهان.
وتیشی، رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و توانای گەیشتنیان بەویۆرانیۆمەیە، لەپێناو بەرزکردنەوەی راپۆرتێکیدا بۆ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.