به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی كۆساڵانی مه‌ریوان، به ده‌ستی به‌كرێگیراوانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئاگری تێ به‌ردراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رزاییه‌كانی گوندی كۆلیژ و هه‌واری هه‌یشوور، ئاگری گرتووه و ژینگه پارێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه داوایان له ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی و ژینگه‌پارێزانی كوردستان كردووه كه به هانایانه‌وه بچن.شایانی باسه مه‌ترسی گه‌یشتنی ئاگره‌كه به ناوچه‌كه‌انی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان هه‌یه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به بێ کەرەستەی تایبه‌ت بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌یدان.