“محه‌ممه‌د سۆهرابی” به‌ندكراوی سیاسی و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٣٤ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی یه‌كی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه پێشووتر له دوو دۆسیه‌ی جیاوازدا له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی ١٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری و یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر و له زیندانی ڕژیم له شاری نه‌غه‌ده ڕائه‌گیردرێت.