ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، چیای شه‌نه‌چیر له پارێزگای ئیلام به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ژینگه‌پارێزانه‌وه كۆنترۆڵ كرا.
به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی ئاگره‌وه دارستان و سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه زیانێكی زۆر به‌ر كه‌وتووه و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیم ته‌نانه‌ت یه‌ك تیمی قریاگوزارییان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كردووه. خه‌ڵك و ژینگه‌پارێزانی پارێزگای ئیلام به سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانه‌وه ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه و باره‌ها گیانیان كه‌وته‌سه مه‌ترسییه‌وه.