“دلێر سه‌لیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٨٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، له‌گه‌ڵ “ژیلا ته‌شه‌كوری” هاوژینه‌كه‌ی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له شاری سنه كران. پاشان ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژ، “ژیلا ته‌شەکوری” به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه “دلێر سه‌لیمی” له ماوه‌ی ئه‌م ٨٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانه‌دا، له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه.