“به‌فرین مه‌عروفی” به‌ندكراوی سیاسی كورد و خه‌ڵكی شاری ورمێ، پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵه، له لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگا ئینقلابی شاری ورمێ، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه‌كانی كوردستان”، حوكمی ٤ مانگ و ٧ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ١١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ ی هه‌تاوی به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری ورمێ بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٦ ڕۆژ لێپرسینه‌وه و ئەشکه‌نجه له گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی ڕژیم، به دانانی بارمته تا كاتی كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی دادگایی كردنی، ئازاد كرابوو.