کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی ٥ ساڵ زیندان به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری قه‌سری شیرین

سه‌پاندنی حوكمی ٥ ساڵ زیندان به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری قه‌سری

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاریسه‌رپێڵ زه‌هاوله‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری قه‌سری شیرینه‌وه‌ حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناسناویئارین ڕوسته‌می،به‌ تۆمه‌تیئه‌ندامتی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. ناوبراو پێویسته‌ پاش ٢٠ ڕۆژی دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بكات.