ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “كه‌یومه‌رس ئه‌ده‌وایی” و “مسته‌فا ئه‌ده‌وایی“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
ئه‌و دوو هاووڵاتییه به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له گوندی “سلین” سه‌ر به شاری مه‌ریوان به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه تاكاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و دوو به‌ندكراوه، زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.