ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوه‌كانی “یونس شه‌ریفی زه‌لیلانی” و “ئه‌بوبه‌كر عوقابی“، به دانانی بارمته‌ی ٦٠٠ ملیۆنی ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌بوبه‌كر عوقابی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، ڕێكه‌وتی ١٣ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا و هه‌روه‌ها “یونس شه‌ریفی زه‌لیلانی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ ڕێكه‌وتی ٣٠ی پووشپه‌ڕ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و به هه‌مان شێوه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا.